قوتابخەنەکانی سویدی تایبەت بە تازە هاتووان

skolverket.se

خوێندنى گەورەساڵان

بۆ گەنجان

داگرتنی نامیلکە

media/1201/sid-1_vuxenutbildning.jpg

چەندین رێگا بۆ گەنجان

وەک کەسەکى تازە هاتوو بۆ سوێد، چەندین تواناى سیستەمى خوێندنگاى سوێدى هەیە بۆ مروڤ. منداڵان تاکو تەمەنى 15 ساڵ ئەرکى چوونى خوێندنگایان هەیە ودەچنە خوێندنگاى سوێدى بنەڕەتى. بەڵام تۆ کە 16 ساڵت تەواوکردووە وتازە هاتوویت بۆ سوێد بۆ ئەوەى خوێندنەکەت تەواو بکەى، چۆن ئەم کارە ئەنجام دەدەى؟ لێرە چەندین رێگا هەیە بۆ هەلبژاردن لەچارچێوەى خوێندنى گەورەساڵان. شارەوانى یارمەتى پێشکەش دەکات بۆ هەلسەنگاندنى زانینى وشارەزایى خوێندنکار وەک بەرپرسایەتى شارەوانى بۆ بەدواچوون.

گرنگترین شت بۆ بەدەستهێنانى کار وچوون بۆ ناو کۆمەڵگاى سوێدى، تەواوکردنى ئەو بابەت وخۆلانەى خوێندنە کە خوێندنکار نییەتى بۆ بەدەستهێنانى بڕۆانامەى دەرچوون لە خوێندنگاى بنەڕەتى و ئامادەیى. ئەوە ئەکرێ رێگایەک بێ بۆ کارکردن یان بۆ خوێندنى پیشەیى، بەڵام هەروەها بۆ زیاتر خوێندن لە خوێندنگایەکى باڵا یان زانکۆیەک.

پێویستیەکان جیاوازن وئەکرێ کۆبکەیەوە لەنێوان خوێندن وخۆلى خوێندنى جیاواز بەپێى پێویستەکان وبارودۆخى مروڤ. پلانەکى خوێندنى تاک ئامادە دەکرێ، وهەنگاوى یەکەم ئەوەیە فێرى زمانى سوێدى ببى بەرێگاى پێشەکى زمان لە خوێندنگاى ئامادەیى یان زمانى سوێدى بۆ بیانیان (sfi). وجگە لەوە چەندین جورى خوێندنگا هەیە بۆ بەدەستهێنانى كار یان بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن. وەک پرنسیپ، هەمووین بێ بەرامبەرن.

لە خوێندنگا و شارەوانى راوێژکارى خوێندن وپیشەیى هەیە کە ئەتوانى زانیارى زیاترت پێبدات لەبارەى خوێندن وبازارى کارکردنى سوێدى.