قوتابخەنەکانی سویدی تایبەت بە تازە هاتووان

skolverket.se

قوتابخانەی ئامادیی تایبەت

تایبەت بە مێرمنداڵانی 16-20 ساڵان کە کێشەی فێربوونیان هەیە

nyanlanda-gymnasiesarskola-01.jpg

قوتابخانەی ئامادیی تایبەت چییە؟

قوتابخانەی ئامادیی تایبەت جۆری بەخۆڕایی و بەبێبەرامبەری خۆبەخشانەیە کە ئەو مێرمنداڵانە کە کێشەی فیڕبوونیان هەیە دەتوانن پاش دەرچوون لە قوتابخانەی سەرەتایی لەودا ئامادە بن. قوتابخانەی ئامادیی تایبەت بەرنامەی نیشتیمانی و بەرنامەی تاکەکەسی دەگرێتەوە. 

سەرجەم نۆ بەرنامەی نیشتیمانی قوتابخانەی ئامادەیی هەیە. خولی هەر بەرنامەیک 4 ساڵە و بریتییە لە بابەتە سەرەکییەکانی قوتابخانەی ئامادەیی تایبەت، بابەتە سەرەکییەکانی بەرنامە، بەرنامەی تایبەتی و مەشق و ڕاهێنانی قوتابخانەی تایبەت

بەرنامەی نیشتیمانی بە شێوەی سەرەکی پیشەیین. لەوانەیە بەرنامەی نیشتیمانی وەک شاگردی قوتابخانەی ئامادەیی جێبەجێ بکرێت.

بەرنامەی تاکەکەسی تایبەتی ئەو قوتابیانەیە کە ناتوانن بەشداری بەرنامەی نیشتیمانی بکەن. خولی هەر بەنامەیک چوار ساڵە و بواری بابەتی دەگرێتەوە.

بواری بابەتی بریتییە لە:

  • سروشت و ژینگە
  • کۆمەڵگا و تاک
  • تۆژینەوەکانی ماڵ و بەکاربەر
  • زمان و پەیوەندییەکان
  • وەرزش و تەندروستی
  • چالاکی هونەری

شاگردیش لەوانەیە لە بەرنامەی تاکەکەسیدا بگونجێندرێت.

کێ دەڕواتە قوتابخانەی ئامادەیی تایبەت؟

قوتابخانەی ئامادەیی تایبەت لەبەرچاو گیراوە بۆ مێرمنداڵانی 16 تاکوو 20 ساڵان کە کێشەی فێربوونیان هەیە و کەسانێک کە لەوانەیە توانایی گەیشتن بە ئامانجە گشتییەکانی قوتابخانەی ئامادەیان نەبێت. پاش تەمەنی 20 ساڵان توانایی ئامادەبوون لە پۆلی ڕاهێنانی تایبەتدا بۆ گەورەساڵان هەیە.

هەڵسەنگاندن و خاڵپێدان چۆنە؟

لە کۆتایی خولدا خاڵ دەدرێت بەو قوتابیانە کە لە خولدا بەشداریان کردووە. لە هەر خولێکدا، کارامەیی و ڕێژەی گەیشتنی قوتابی بە ئامانجی دیاریکراو هەڵدەسەنگێندرێت. خاڵ نادرێت بە بواری بابەتی. لەجیاتی زانستی قوتابی بە ئاستی توانین هەڵدەسەنگێندرێت.

پێوەری خاڵپێدان بە پێنج ئاستی A، B، C، D و E جێبەجێ دەکرێت. A زۆرترین و E کەمترین خاڵە. گەر قوتابی نەتوانێت پێدوایستی خاڵی E جێبەجێ بکات، خاڵێکی پێنادرێت.