قوتابخەنەکانی سویدی تایبەت بە تازە هاتووان

skolverket.se

بنکەی پاش قوتابخانە بۆ کۆتایی ڕۆژەکانی قوتابخانە

تایبەت بە منداڵانی 6-13 ساڵان

nyanlanda-grundskola-03.jpg

بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە چییە؟

بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە تەواوکەری قوتابخانەیە و لە ماوەی ساڵدا خەریکی چالاکییە. بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە بە پاڵپشتی کردن لە قوتابیان و زەمینە خۆشکردن بۆ پێشکەوتن و فێرکردنی قوتابی و هەروەها پاڵپشتیکردنی دایک و باوک لە بواری خەریک بوونی هاوکات بە ئیش و پاراستنی منداڵدا، یارمەتی باشترکردنی کوالیتی ژیان دەدات.

شارەوانییەکان ناچارن کە بنکەکانی پاش قوتابخانە بۆ منداڵانی 13 ساڵ و کەمتر و دایک و باوکانێک کە درێژە بە خوێندن دەدەن، یان منداڵانێک کە پێویستیان بە ڕاهێنان هەیە بە هۆی بارودۆخی گشتی خێزان، دابین بکەن

بۆ منداڵانی10 تا 13 ساڵان، شارەوانی دەتوانێت ناوەندی ڕابواردن دابین بکات.

ناوەندی پاش قوتابخانە دامەزراوەیەکی ڕاهێنانە بۆ قوتابیانی 6 ساڵان تاکوو ئەو قوتابیانە کە لە خولی بەهاردا دەچنە ناو 13 ساڵانەوە. ئەم ناوەندە تەواوکەری قوتابخانە و شوێنێکە بۆ ڕابواردن و داهێنانی بەئامانجی قوتابییەکان. لە هەمان کاتدا وەها ڕێک دەخسترێت کە دایک و باوکەکان توانایی خوێندن یان ئیشیان هەبێت.

ناوەندی پاش قوتابخانە لە دوو ڕێگەوە دەبێتە تەواوکەری قوتابخانە:

  • لە ڕووی کاتەوە، بە وەرگرتنی قوتابیان لە ماوەیەک لە ڕۆژدا کە لە قوتابخانە نین یان لە خولی پشوودان دان.
  • لە ڕووی ناوەرۆکەوە، بە پێدانی ئەزموون و زانستێکی جیاواز بە قوتابیان کە بەگشتی لە قوتابخانەدا پێشکەشی ئەوان ناکرێت. بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە لە پاڵ قوتابخانەدا یارمەتی پێشکەوتن و فێربوونی گشتی قوتابیان دەدات.

ئەم پلانە سوود وەردەگرێت لە ئارەزووی قوتابیان بۆ پەروەدەکردن. ئەم بەرنامەیە دەبێ بە پێی هۆگری و ئەزموونەکانی قوتابیان بێت و گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی قوتابیانی جیاواز.

بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە لە ماوەی ساڵدا هەیە و چالاکی دەکات. کاتژمێری ئیشی ڕۆژانە گونجاو دەکرێت لەگەڵ بارودۆخی ئیش یان خوێندنی دایک و باوکەکان و پێداویستییەکانی قوتابی.

چالاکی بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە زۆرجار هەماهەنگە لەگەڵ قوتابخانە. دەکرێ هەماهەنگی بریتی بیت لە فەرمانبەر، ئاسانکاری و چالاکییەکانی پەروەردەیی. 

بنکەی پەروەدەیی پاش قوتابخانە سەر بە چ ڕێکخراوەیەکە؟

شارەوانییەکان ناچارن ڕاهێنان پێشکەش بکەن لە بنکەی پەروەردەیی پاش قوتابخانەدا بۆ منداڵانی 6 ساڵانن تاکوو ئەو منداڵانەی کە لە خولی بەهاردا دەچنە ناو 13 ساڵان و دایک و باوکیان درێژە بە خوێندن دەدەن، یان ئەو منداڵانەی کە بە هۆی بارودۆخی گشتی خێزانەوە پێویستیان بە راهێنان هەیە.

پەروەدەکردن لە ناوەندی پاش قوتابخانەدا دەبێ لەگەڵ وەدیارکەوتنی پێداویستییەکانی قوتابی بەم جۆرە ڕاهێنانانە، پێشکەش بکرێت. پەروەدەکردن لە قوتابخانەی شوێنی خوێندنی منداڵ یان لەو شوێنەدا کە ئەوەندەی دەکرێت لە قوتابخانەی منداڵ نزیک بێت، پێشکەش دەکرێت.

ئەو قوتابیانەی بە هۆی فیزیایی، بیر و هۆش یان هۆکاری تر پێویستیان بە پەروەدەیی تایبەت هەیە، سوود وەردەگرن لە خزمەتگوزاری بنکەی پەروەردەیی پاش قوتابخانە.

چ دامەزراوەیەک چاودێری چالاکی بنکەی پەروەردەیی پاش قوتابخانە دەکات؟

بنکەی پەروەردەیی پاش قوتابخانە بە پێێ "یاسای ڕاهێنان" بەڕێوە دەبردرێت. بنکەی پەروەردەیی پاش قوتابخانە دەبێ بەشێک لە بەرنامەی وانەیی قوتابخانەی بەزۆر و پۆلی باخچەی ساوایانیش لەگەڵ بەرنامەی وانەیی خۆیی جێبەجێ بکات. بنکەی پەروەردەیی پاش قوتابخانە کە سەر بە قوتابخانەی تایبەتە دەبێ بەرنامەی قوتابخانەی تایبەت جێبەجێ بکەن.

تێچوون

شارەوانییەکان دەتوانن تێچوونێکی گونجاو بۆ ڕاگواستن لە ناوەندی پاش قوتابخانە وەربگرن. هەموو شارەوانییەکان سیستەمی ماکسیمۆمی باج بەکاردێنن. بە پێی سیستەمی باجی ماکسیمۆم، تێچوونی زۆر بۆ خێزانە جیاوازەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئاستێکی دیاریکراو دیاری دەکرێت.