قوتابخەنەکانی سویدی تایبەت بە تازە هاتووان

skolverket.se

ئەم قوتابخانەیە سویدییە

لە ڕۆژی چوونە ناوی منداڵەکەت بۆ 1 ساڵان، ئەو دەتوانێت لە باجچەی ساوایاندا ئامادە بێت. یاری لە باخچەی ساوایاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. پاش هاتنە ناوی منداڵ بۆ 6 ساڵان، ئەو دەتوانێت بێتە ناو باخچەی ساوایان. ئامادەبوون لە باخچەی ساوایاندا بە ویستی خۆتە.

هەموو منداڵانی نزیک بە 7 ساڵان دەڕۆنە قوتابخانەی سەرەتایی و ئەم ئامادەبوونە بەناچارییە. ئامادەبوون لە قوتابخانەدا بۆ پۆلی 1 تاکوو 9 یانی بۆ ماوەی نۆ ساڵ، پێویستە. 

زۆربەری مێرمنداڵان بۆ ماوەی سێ ساڵ دەڕۆنە قوتابخانەی ئامادەیی. تازەهاتووان بە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەردەوام دەتوانن ڕاهێنانی قوتابخانەی ئامادەیی پێش لە کۆتایی هاتنی نیوساڵی بەهاری ساڵێک کە پێ دەنێنە 20 ساڵان، دەست پێدەکەن، هەڵبەت پەنابەران پێش لە پێ نانە 18 ساڵان سوود لەم مافە وەردەگرن. بەڵام خاڵی دەرچوون پێدوایستی هەیە. قوتابخانە ئامادەییەکان دەتوانن تۆ بۆ ڕۆیشتن بۆ زانکۆ یان کۆلێژ یان ڕاستەوخۆ بۆ بازاڕی کار ئامادە بکەن. 


 

فیلمی پەیوەست بە قوتابخانەی سویدی 

ئەم فیلمە دەربارەی بنەمای سیستەمی ڕاهێنانی سوید دیمەنی گشتی پێشکەش دەکات.